تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ئێستا بۆته به‌شێكی گرنگ له ژیانماندا و له سه‌رجه‌م ڕوه‌كانه‌وه كاریگه‌ری له‌سه‌رمان هه‌یه، به‌ڵام ڕه‌نگه تائێستا بیرت له‌وه نه‌كردبێته‌وه كه بونی هاورێیه‌كی زۆر له لیستی هاورێكانی فه‌یسبوكدا كێشه‌ی زیاتر به‌دواوه‌یه وه‌ك له‌وه‌ی چاره‌سه‌ربێت، ئه‌مه‌ی خواریشه‌وه چه‌ند هۆكارێكه كه وات لێده‌كات هه‌ر ئێستا ده‌ستبكه‌یت به سڕینه‌وه‌ی هاوڕێ زیاده‌كانی فه‌یسبووك:
1- ژماره‌ی زۆر مێشكت ماندوو ده‌كات: توێژینه‌وه
مرۆیه‌كان ئه‌وه‌یان سه‌لماندووه كه مرۆڤی ئاسایی توانای وه‌رگرتنی 150
هاوڕێی هه‌یه له ژیانی ڕاسته‌قینه‌یدا و له‌وه زیاتر ئیدی مێشكی توشی
ماندووبون و ناڕێكی ده‌بێت له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی،
به‌شێوه‌یه‌كی گشتیش ئاساییه گه‌ر لیستی هاوڕێكانت له فه‌یسبووك بگاته
200 هاورێ، به‌ڵام گه‌ر له 338 هاوڕێ تێپه‌ڕی كرد ئیدی كاریگه‌ریه
مه‌ترسیداره‌كانی به‌دیار ده‌كه‌ون.
2- فه‌یسبووك له په‌یوه‌ندی ڕاستی دورتده‌خاته‌وه:
15%ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ژماره‌ی هاورێكانیان له فه‌یسبووك له 500 كه‌س
زیاتره، له ژیانی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیاندا كۆمه‌ڵایه‌تی نین و هاوڕێیه‌كی
كه‌میان هه‌یه و له په‌یوه‌ندیه ڕاسته‌قینه‌كان و ڕوبه‌ڕوه‌كان
دورده‌كه‌ونه‌وه.
3- پاراستنی تایبه‌تمه‌ندیه‌كانت: به‌دڵنیایه‌وه له
كاتی هه‌بوونی هاوڕێی زۆردا له نێو فه‌یسبووك تایبه‌تمه‌ندیه‌كانیشت
پارێزراو نیه‌و زیاتر بڵاوده‌بێته‌وه، هه‌ر بۆیه باشتره ته‌نها ئه‌و
هاوڕێیانه‌ت بهێڵیته‌وه كه لێتتێده‌گه‌ن و له یه‌كه‌وه نزیكن، جگه
له‌وه‌ی ئێستا فه‌یسبووك ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌شی بۆ ڕه‌خساندویت كه كاتێك
پۆستێك ده‌كه‌یت ته‌نها بۆ چه‌ند هاوڕێیه‌كت كراوه‌بێت نه‌ك بۆ هه‌مویان.
4- پاككردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌كه‌ت News Feed: گه‌ر
ژماره‌ی هاوڕێكان و به‌و لاپه‌ڕانه‌ی كه لایكت كردون سنوردار نه‌كه‌یت
ئه‌وا به‌دڵنیایه‌وه ئازارێكی زیاده‌و نا پێویستی مێشكت ده‌ده‌یت به
بینینی بڵاوكراوه‌ی ناپێویست و زۆرجار بێزاركه‌ر، هه‌ر بۆیه بۆ
پاكردنه‌وه‌ی لاپه‌ره‌كه‌ت هاوڕێكانت سنوردار بكه.
5- به‌شداربوانی فه‌یسبووك بێزاركه‌رن: به‌دڵنیایه‌وه
زۆرجار له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ندێك پۆستی ناجۆر و بێتام له فه‌یسبووك
ناڕه‌زایت ده‌ربریوه، به‌پێی ئامارێكیش هۆكاری سڕینه‌وه‌ی هاورێكان له
فه‌یسبووك به‌هۆی ئه‌م هۆكارانه‌ی خواره‌وه بووه:
68% خۆده‌رخستنی زیاده
56% بڵاوكردنه‌وه ئاراسته‌كراو بۆ كه‌سێكی تایبه‌ت (هاورێكه‌ت له رێگه‌ی لاپه‌ڕه‌ی خۆیه‌وه په‌یامێكی توندت ئاراسته ده‌كات)
48% داواكاری یاریه كۆمپیته‌ریه‌كان
38% بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی سێلفی له ڕاده‌به‌ده‌ر
0 comments:
إرسال تعليق