نوێترین

فێرکاری زیادکردنی ماڵپەر بۆ ئەنتەرنێتی خۆڕای (Freebasics)


Free Basics خزمەتگوزاریەکی فەییسبووکە، ئەنتەرنێتی خۆڕای بۆ هەزاران کەس لە سەرتاسەری جیهان دابین دەکات. کوردستانیش بێ بەش نیە لەم خزمەتگوزارییە و لە ڕێگای هێڵەکانی (کۆڕەک ، ئاسیا ، زەین) ئەم خزمەتگوزرییە بڵاوەپێدەکات، وە لە تەواوی ئێراق خزمەتگوزاریەکە کارەیە نەک تەنها کوردستان.
گرنگە کە خاوەن پێگەکانی ئەنتەرنێت بیرلەوە بکەنەوە جێگەیەک بۆ پێگەکەیان لە Freebasicsدا بگرن، جێی خۆش حاڵییە کە ئەمە تەنها بۆ پڕۆژەکانی فەیسبووک نیە و هەموو خاوەن بێگەیەک بە خۆڕای دەتوانێت پێگەکەی زیاد بکات، لێرەدا گشت ئەو زانیاریانەت بۆ دەخینە ڕوو کە یارمەتی پێگەکەی تۆ بدەن بۆ نێو (Freebasics).
سێ مەرج هەیە کە Facebook ئاگاداریت دەکات پێش تۆماربوونی پێگەکەت لە (Free Basics)، پێک دێت لە:
  • Freebasics پاڵپشتیەکانی Javascript ڕادەگرێت (واتە لە کاتی کارپێکردنی لە ئەنتەرنێتی Freebasicsدا بەتەواوی Javascript ناچالاک دەکرێت، پێویستە بیر لە ڕێگە چارەیەک بۆ پێگەکەت بکەیتەوە لەکاتی ناچالاک بوونی Javascript کێشەیەکی وەهای نەبێت)
  • پێگەکەت بۆ بەکارهێنانی موبایل گونجاوبێ
  • پێگەکەت دەبێت توانای ڕێکخراوەی وێنەکانی هەبێت.
نەبوونی هیچ کێشەیەک لەم سێ خاڵەدا واتە پێگەکەی تۆ ئامادەیە بۆ پێشکەشکردنی داواکاری بۆ تۆماربوونی پێگەکەت لە ئەنتەرنێتی خۆڕای (Free Basics)دا، ئێستا ڕوونی دەکەینەوە کە چۆن داواکاری پێشکەش بە فەیسبووک بکەیت. سەرەتا ئەم پێگەیە دەکەیتەوە کرتە بکە
https://developers.facebook.com/docs/internet-org
 لەم پێگەیەدا زانیاریەکانی تۆماربوون و گشت زانیارییە پەیوەندیدارەکان بوونی هەیە بە زمانی ئینگلیزی، بۆ پێشکەشکردنی داواکاری کرتە لە Submit Your Service بکە دواتر پەڕگەیەکت بۆ دەکرێتەوە بەم شێوەیە وە کرتە لە New Site Submissiom بکە بۆ کردنەوەی داواکاریەکی نوێ:

دواتر لەگەڵ وێنەکان زانیاری دەدەین خوێنەر بن:



لە دوای ئەم بەشانە، بەشی URLs, Countries & Language Support دێت کە لێرەدا بەستەر و وڵات و ئەو زمانانە دیاری دەکەیت کە هەن (تەنها زمانی عەرەبی و ئینگلیزی هەیە لە ئێستادا)، کرتە لە Add a URL بکە




لە بەشی Addدا بەستەری پێگەکەت دادەنێت وە لەبەشی Countryدا وڵات(بۆ نموونە ئێراق) دەستنیشان بکە، لە Language هەردوو زمانە پشگیری کراوەکە (عەرەبی و ئینگلیزی) دەستنیشان بکە. دواتر کرتە لە Test بکە بۆ تاقیکردنەوەی پیشاندانی ماڵپەرەکەت لەسەر Freebasics ئەگەر هیچ کێشەیەکی نەبوو کرتە لە Ok بکە ئەگەرنا پێویستە ڕێنمایەکانیان جێبەجێ بکەیت.

لە بەشی Localization دیاریدەکەیت کە نووسینەکان چۆن دەرکەون وەک (ناوی ماڵپەر و دەربارەی ماڵپەر) بۆ ئەوەی ئەگەر زمانی ئینگلیزی بوو چی جۆرە نووسینێک دەرکەوێ یان ئەگەر عەرەبوو چی نووسینێک بێت لە Freebasicsی بەکارهێنەردا.
کۆتا هەنگاو: داوای خوێندنەوەی یاساکان دەکات بۆ بەژداری لە Freebasicsدا ئەگەر ڕازیت نیشانە بدە لە Acknowledgement، پێداچوونەوەیەک بە زانیاریەکانت بکە کە تۆمارت کردوون، دواتر کرتە لە Sumbit بکە بۆ ناردنی داواکاریەکەت بۆ فەیسبووک.

پێویستە چەند ڕۆژێک چاوەڕێ بکەیت تا فەیسبووک وەڵامی داواکاریەکەت دەداتەوە





  • كۆمێنتی بلۆگه‌ر
  • كۆمێنتی فه‌یسبووك

0 comments:

إرسال تعليق

Item Reviewed: فێرکاری زیادکردنی ماڵپەر بۆ ئەنتەرنێتی خۆڕای (Freebasics) Rating: 5 Reviewed By: Aso Karzan