نوێترین

مایکرۆسۆفت جۆرێکی نوێی Xbox Oneـی ڕاگەیاند


كۆمپانیایی مایكڕۆسۆفت لەكۆنگرەیی E3 2016 جۆرێكی نوێی Xbox one راگەیاند، بەناوی Xbox one s كە چەند گۆڕانكاریەكی كردوە، بەتایبەتی گۆڕانكاریكردن لە ڕووی قەبارەوە، بەڕێژەیی %40 بچووك كراوەتەوە جیاواز لەوەی پێشتر، وەشانەكەی پێشووتر قەبارەیەكی گەورەیی هەبوو، بۆیە مایكڕۆسۆفت لە وەشانی ئەم جارەیدا قەبارەی بچووکردۆتەوە لەگەڵ ڕاگەیاندنی چەند تایبەتمەندیەکی تر.
تایبەتمەندیەكانی Xbox One S
توانایی لێدانی ڤیدۆیی بڵوڕەی هەیە بەڕوونی (4K ULTRA HD)
مەودای جەوڵەداری بەرز (HDR)
بچووكردنەوەی قەبارەكەی بەڕێژەیی (%40)
بەرزكردنەوەی بیرگەی ناوخۆیی بۆ (2TB)
دابینكردنی وزەیی كارپێكردن(وزەیەكی كەمتری پێویستە بۆ كارپێكردن)
وابڕیارە ئەم وەشانە مانگی 8 ی ئەم ساڵ بەردەست بكرێت بۆ كڕین،لە سێ جۆر پێكاهاتووە نرخەكانیشیان بەم شێوەیە
جۆری یەكەم كە بیرگەكەی 500GB نرخەكەی 300$
جۆری دووەم كە بیرگەكەی 1TB نرخەكەی 350$
جۆری سێیەم كە بیرگەكەی 2TB نرخەكەی 400$
بانگەشەی فەرمی Xbox one S
سەرچاوە//تەکنەلۆژیای کوردی

  • كۆمێنتی بلۆگه‌ر
  • كۆمێنتی فه‌یسبووك

0 comments:

إرسال تعليق

Item Reviewed: مایکرۆسۆفت جۆرێکی نوێی Xbox Oneـی ڕاگەیاند Rating: 5 Reviewed By: Aso Karzan