
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته شاره‌زایان ڕێنماییمان ده‌که‌ن ڕه‌چاوی چه‌ند هه‌نگاوێک بکه‌ین بۆ پاراستی ئهژمارهکهمان و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی هاککه‌ران، له‌وانه :
مامه‌ڵه‌کردنێکی هۆشدارانه له‌گه‌ڵ ئیمه‌یڵه گوماناوییه‌کان: کاتێک ئه‌کاونتێک ڕوبه‌ڕوی هاککردن ده‌بێته‌وه هاککه‌ره‌که پشت به بڵاوکردنه‌وه‌ی چه‌ند پڕۆگرامێکی ڤایرۆسی جیاواز ده‌به‌ستێت و ئاڕاسته به‌کارهێنه‌ری ده‌کات له شێوه‌ی نامه و ئیمهیڵدایه و دواتر داوای پاره ده‌کات، بۆیه ده‌بێت به هۆشداریه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و نامانه‌دا بکرێت.
وریا بوون له‌کاتی به‌کارهێنانی ئینته‌رنێتدا: هه‌ندێکجار پڕۆگرامه ڤایرۆسیه‌کان ده‌بنه‌هۆی وه‌ستانی کتوپڕی هێڵه‌کانی ئینته‌رنێت یان خاوبونه‌وه‌ی هێڵه‌که‌یان، بۆیه ده‌بێت هه‌میشه له‌کاتی ئینته‌رنێتدا چاو کراوه‌بیت و تێبینی ئه‌و گۆڕانکاریانه به‌وردی بکرێت و به‌خێرا پشکنین بۆ فایله‌کانی نێو کۆمپیوته‌ر بکرێت.
گۆڕینی پاسۆرد: له‌و کاتانه‌ی گومانی هاککردن یاخود هێرشکردن بۆ سه‌ر ئه‌ژماره‌که‌ت دروستده‌بێت پێویسته به‌خێرایی پاسۆرده‌که‌ت بگۆڕێت، له‌گه‌ڵ زیادکردنی چه‌ند چینێکی پاراستن، وه‌ک پێکه‌وه به‌ستنه‌وه‌ی ئه‌کاونته‌کان به ژماره‌ی مۆبایله‌که‌ته‌وه و به‌کارهێنانی وشه‌ی نهێنی ئـاڵۆز.
ئه‌پده‌یتکردنه‌وه‌ی پڕۆگرامه‌کان: له‌و کاتانه‌ی که په‌یامێک دێته سه‌ر شاشه‌ی ئامێره‌که‌ت و داوای ئه‌پده‌یتکردنه‌وه‌ی پڕۆگرامت لێده‌کات بێ دودڵی ئه‌پده‌یتی بکه، چونکه ئه‌و که‌لێنانه پڕده‌بێته‌وه که ده‌بێته هۆی دزه‌کردنی هاککه‌ران.
کارپێکردنی پڕۆگرامه‌کانی خۆپاراستن: لهوکاتانی هه‌ست ده‌که‌یت به‌ر هێرشی هاککردن که‌وتویت پێویسته به‌خێرایی پڕۆگرامی خۆپاراستن چالاک بکه‌یت و پشکنین بکه‌ین بۆ دۆزینه‌وه‌ی پڕۆگرامی زیانبه‌خش.
دڵنیابونه‌وه له‌ئاماده‌کارییه‌کان: به‌ته‌نها گۆڕینی پاسۆرد گرنگ نیه له‌کاتێکدا گومانی هاککردنی ئه‌ژماره‌که‌ت لادروست ده‌بێت، به‌ڵکو ده‌بێت چاوێک به ئاماده‌کارییه‌کان بخشێنیته‌وه تاکو دوربیت له‌دوباره‌بونه‌وه‌ی ئه‌و کرداره.
سەرچاوە:میلەت
0 comments:
إرسال تعليق