نوێترین

ڤیدیۆ.. به‌ئاسانی خێرایی ئایفۆنه‌كه‌ت زیادبكه‌


ماڵپه‌ری بێزنس ئینسایده‌ر له‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا هه‌نگاوه‌كانی خێرا كاركردنی ئایفۆن بۆ خوێنه‌رانی ده‌خاته‌ڕوو، گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌ ته‌نها 30 چركه‌یه‌، به‌ جێبه‌جێكردنی ئه‌م هه‌نگاوانه‌ تۆش ده‌توانیت مۆبایله‌كه‌ت خێرابكه‌یته‌وه‌:

1- قوفڵی شاشه‌ی مۆبایله‌كه‌ت بكه‌ره‌وه‌
2- بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر په‌نجه‌ له‌سه‌ر دوگمه‌ی پاوه‌ر (هه‌ڵكردن و كوژانه‌وه‌) دابگره‌ كه‌ به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی مۆبایله‌كان شوێنی دوگمه‌ ده‌گۆڕێت.
3- به‌رده‌وام په‌نجه‌ له‌سه‌ر دوگمه‌كه‌ دابگره‌ تا ئاماژه‌ی كوژانه‌وه‌ی مۆبایله‌كه‌ نیشان ده‌دات.
4- پاشان بۆ چه‌ند چركه‌یه‌ك په‌نجه‌ له‌سه‌ر دوگمه‌ی سه‌ره‌كی (هۆم) دابگره‌.
5- شاشه‌ی مۆبایله‌كه‌ دووباره‌ هه‌ڵده‌بێته‌وه‌.

به‌م هه‌نگاوا ئاسانه‌، رامی مۆبایله‌كه‌ت چالاك ده‌بێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی خێراكردنه‌وه‌ی كاركردنی مۆبایله‌كه‌ت، بۆیه‌ گه‌ر هه‌ست ده‌كه‌یت مۆبایله‌كه‌ت خاوه‌، ئه‌وه‌ به‌مشێوه‌یه‌ خێرای بكه‌ره‌وه‌.

س: شاشه‌ نیوز

  • كۆمێنتی بلۆگه‌ر
  • كۆمێنتی فه‌یسبووك

0 comments:

إرسال تعليق

Item Reviewed: ڤیدیۆ.. به‌ئاسانی خێرایی ئایفۆنه‌كه‌ت زیادبكه‌ Rating: 5 Reviewed By: Aso Karzan