ڤایرۆسه‌کان چین ؟
فایرۆس بریتیه له به‌رنامۆچکه‌یه‌ک به‌شێوه‌یه‌کی وا دروست ده‌کرێت که بتوانێت
خۆی هه‌ڵبواسێت به به‌رنامه ناوداره‌کان دا ئه‌وه‌ش به هۆی ئه‌وه‌ی توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه که گۆڕانکاریه‌کی ساده له فرمانی ئه‌و به‌رنامه‌دا ده‌کات و له‌گه‌ڵ پێک هاته‌ی به‌رنامه‌که‌دا خۆی ده‌گونجێنێت، فایرۆسه‌کان هه‌ندێک جار به‌ته‌واوی ئه‌و به‌رنامه‌یه تێک ده‌شکێنن که خۆی پێوه هه‌ڵده‌واسێت ئه‌وه‌ش وا له‌به‌رنامه‌ی توشبوو ده‌کات نه‌توانێت هیچ یه‌ک له فرمانه بنه‌ڕه‌تیه‌کانی به‌جی بهێنێت ، فایرۆسه‌کانی کۆمپیوته‌ر به‌وه‌دا ده‌ناسرێنه‌وه که توانای بڵاوبونه‌وه‌یان هه‌یه ئه‌وه‌ش به‌هۆی گواستنه‌وه‌ی فایلیک له نێوان ئامێرێکی توشبوو بۆ ئامیرێکی ساغ ، جا ئه‌و گواستنه‌وه‌یه به‌هۆی فلاش یان سیدی یان هه‌ر ئامرازێکی گواستنه‌وه‌وه بێت .
جۆره‌کانی ڤایرۆس چین ؟
پۆلێن کردنی ڤایرۆس له‌سه‌ر بنه‌مای شێوازی هێرشه‌کانیان جیا ده‌کرێنه‌وه:
جۆری یه‌که‌م (boot sector virus) کۆنترین جۆری ڤایرۆسه که به‌رهه‌م هێنراوه ده‌بێته هۆی تێکدانی سیسته‌می به‌گه‌ڕخه‌رو به‌هه‌میشه‌یی له ناو بیره‌وه‌ری هارده‌که‌دا ده‌مێنێته‌وه‌و کاتێک کۆمپیوته‌ر ده‌که‌وێته‌کار ئه‌م جۆره له ڤایرۆسیش له‌گه‌ڵیدا چالاک ده‌بێت ده‌بێته هۆی تێکدانی ده‌روازه‌ی چوونه ژوره‌وه‌ی ویندۆز و بێزارکردنی به‌کارهێنه‌ر .
جۆری دووه‌م (file infector virus) ئه‌م جۆره له ڤایرۆس خۆی هه‌ڵده‌واسێت به‌و به‌رنامانه‌دا که داده‌به‌زێنرێن له کۆمپیوته‌ردا و ترسناکیه‌که‌ی له‌وه‌دایه که زۆر خیرا بڵاو ده‌بێته‌وه به تایبه‌تی له‌ڕێگای ئه‌و به‌رنامانه‌ی که فریه‌و له‌ڕێگای ئینته‌رنێته‌وه داده‌گیرێن و داده‌به‌زێنرێت ، له‌م ڕێگایه‌وه به‌ئاسانی توشی هه‌موو به‌رنامه دابه‌زێنراوه‌کانی تری کۆمپیوته‌ره‌که ده‌بێت گۆڕانکاری ته‌واو ڕوده‌دات له فرمانیاندا به‌جۆڕێک شیاوی به‌کارهێنان نابێت بۆیه به‌کارهێنه‌ر ناچار به‌رنامه‌که ده‌سڕێته‌وه‌و دووباره دایده‌به‌زێنێته‌وه .
جۆری سێهه‌م (macro viruses) ئه‌م جۆره‌یان فایرۆسی تایبه‌تمه‌نده به به‌رنامه‌یه‌ک یان جۆرێکی دیاریکراو له فایل ، چالاکی ئه‌م جۆره ڤایرۆسه به‌وه ده‌ناسرێته‌وه که ده‌بێته هۆی تێکدانی به‌رهه‌می به‌رنامه‌یه‌ک یان به‌رنامه‌یه‌کی دیاریکراو بۆ نمونه ئه‌م ڤایرۆسه وا دارێژراوه کار له فایله‌کانی ئۆفیس بکات یان به‌رهه‌می وێرد بکات له‌م باره‌دا ئه‌م ڤایرۆسه هیچ کاریگه‌ریه‌کی له‌سه‌ر سیسته‌می به‌گه‌ڕخه‌رو به‌رنامه‌کانی تر نیه .
چۆن ڤایرۆس چالاک ده‌بێت و کاری تێکده‌رانه ده‌کات ؟
ڤایرۆس به‌شیوازێکی نهێنی دوور له بینینی به‌کارهێنه‌ر ده‌چیته کۆمپیوته‌رو سمارت فۆنه‌وه هه‌ربۆیه چالاککبونی له‌وانه‌یه کاتێکی دیاریکراوبێت یان به‌هۆی کردارێکی به‌کارهێنه‌ری کۆمپیوته‌ره‌که‌وه چالاک ببێت ، ڤایرۆسه‌کان به‌گشتی توانای خۆکۆپیان هه‌یه‌و له‌ماوه‌یه‌کی که‌مدا چه‌ندین هاوشێوه‌ی له‌به‌رخۆی ده‌گرێته‌وه له‌م ماوه‌یه‌شدا به‌کارهێنه‌ر بێ ئاگایه له‌توشبوون به‌ڤایرۆس ئه‌وه‌ش کاره‌که له‌سه‌ر به‌کارهێنه‌ر قورس‌تر ده‌کات ئه‌گه‌ر تێکدانی کۆمپیوته‌ر یان به‌رنامه‌کان چه‌ندین جار زیاد ده‌کات دوای ته‌واو گه‌شه‌کردنی ، وه‌ک پێشتر باسم کرد ڤایرۆسه‌کان به پێ ی جۆریان فرمانیان دیاریکراوه هه‌ر بۆیه دوایی قۆناغی له‌به‌رگرتنه‌وه به‌ته‌واوی چالاکیه‌کانی ده‌ست پێده‌کات ، هه‌ندێک جار له‌دوای گه‌یشتن به‌ژماره‌یه‌کی دیاریکراو له‌کۆپی کراوی خۆی ئینجا ڤایرۆسه‌که چالاکیه‌کانی به‌ته‌واوی ئاشکرا ده‌بێت لای به‌کارهێنه‌ر له‌دوای یه‌که‌م کاری که ئاشکرا ده‌بێت لای به‌کارهێنه‌ر ئیتر به‌ته‌واوی ڤایرۆسه‌که گه‌شتوه‌ته ژماره‌ی پێویست بۆ ئه‌وه‌ی تا ئه‌وپه‌ڕی توانای بڵاوه‌بکات فرمانی پێسپێراو به‌جێ بگه‌یه‌نێت هه‌ندێک جار به‌هۆی کاری ڤایرۆسه‌وه له ماوه‌یه‌کی پێوانه‌ییدا ته‌واوی داتا‌و زانیاریه‌کانی هارد تێک ده‌شکێنێت و ده‌یسڕێته‌وه ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر ئه‌وفرمانه‌ی پێسپێرابێت .
مێژوی سه‌رهه‌ڵدان و په‌یدابوونی ڤایرۆس :
مێژوی سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆس ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانی 1985 به‌دواوه له‌وڕۆژه‌وه بۆیه‌که‌م جار دان به بونی ڤایرۆس دا نراوه تا ئێستا زیاد له 60 هه‌زار ڤایرۆس دروستکراوه‌و ناسراوه‌ته‌وه به‌تایبه‌تی له‌ساڵانی نه‌وه‌ده‌کاندا به خراپترین ساڵه‌کانی داده‌نرێت له ڕوی به‌رهه‌م هێنانی فایلی زیانبه‌خشه‌وه، به‌ڵام له‌وانه‌یه نێو ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و ڕێژه‌یه‌ش تا ئێستا ده‌رک به‌کاره‌کانی نه‌کرابێت ، ئه‌وه‌ش ڕاستیه‌کی تاڵه که هیچ کۆمپیوته‌رێک نیه په‌یوه‌ست بێت به ئینته‌رنێته‌وه کۆمپیوته‌ره‌که‌ی ڤایرۆسی تێدا نه‌بێت ، بێگومان هه‌موو ڤایرۆسێک مه‌ترسیداره‌و ئه‌گه‌ری نانه‌وه‌ی کێشه‌ی هه‌یه له سیسته‌مدا به‌ڵام به‌هۆی پێش که‌وتنی سیسته‌مه‌کانه‌وه کاری هه‌ر ڤایرۆسێک له سیسته‌مێک بۆ سیسته‌مێکی تر جیاوازه ، بۆنمونه ئه‌و ڤایرۆسه‌ی که‌له ویندۆزی (XP) دا سیسته‌می بووتی تێکده‌دا له سێڤن و ڤێستادا هیچ کاریگه‌ریه‌کی نیه هه‌ر بۆیه به‌رده‌وام نوێکردنه‌وه‌ی سیسته‌م و به‌کارهێنانی نوێترینیان که‌مترین گرفتی ڤایرۆست ده‌بێت .
چه‌ند ڤایرۆسێکی ناودارو زیانه‌کانیان :
ڤایرۆسی (melissa virus) ناوادرترین ڤایرۆسی مێژوه که بۆیه‌که‌م جار له ساڵی 1999 له لایه‌ن گه‌نجێک به‌ناوی (David L. Smith) دروستکراو له‌پۆلی مایکرۆ ڤایرۆسه‌و ناوی ڤایرۆسه‌که‌ش له بنه‌ڕه‌تدا ناوی سه‌ماکارێکی ئه‌مریکایه،دروستکه‌ری ئه‌م ڤایرۆسه خۆی هاکه‌ر و پرۆگرامه‌ره ، کاتێک ئه‌م ڤایرۆسه بڵاو بووه‌وه زیانێکی ئیجگار گه‌وره‌ی مادی دا‌و به‌کارهێنه‌رانی خسته دڵه‌ڕاوکێ وه ئه‌م ڤایرۆسه له‌ڕێگای به‌رهه‌می تێکسته‌وه‌و به تایبه‌تی به‌رهه‌مه‌کانی ئۆفیسه‌وه ته‌شه‌نه‌ی ده‌کرد، چه‌ند جۆرێکی له‌سه‌ر یه‌کی له‌م ڤایرۆسه به‌رهه‌م هێناو ترسناکیه‌که‌شی له‌وه‌دابوو به‌کارهێنه‌رانی (ئۆتۆلوک) ی ده‌کرده ئامانج و بێ ئه‌وه‌ی قوربانیه‌که پێ ی بزانێت به ده‌یان نامه‌ی له‌م ڤایرۆسه له‌ڕێگای ئیمێڵی قوربانیه‌که‌وه ده‌نارد بۆهاوڕێکانی و ئه‌وانیش ده‌بونه نێچیری ئه‌م ڤایرۆسه ، له‌ساڵی 2002 دا ده‌ستگیرا کراو پاش ئه‌وه‌ی دانی نا به‌کرده‌وه‌که‌یدا بۆ ماوه‌ی 20 مانگ زیندانی کراو به پێنج هه‌زار دۆلار غرامه‌کرا هاوکات له‌دوای ئه‌و سزاوه بۆی نه‌بوو بێ پرسی دادوه‌ر ئینته‌رنێت به‌کاربهێنێت . له‌دوای ئه‌م ڤایرۆسه‌وه چه‌ندین جۆر ڤایرۆس دروستکران و به‌ته‌واوی ڤایرۆس بوه کێشه‌ی سه‌ره‌کی به‌کارهێنه‌رانی کۆمپیوته‌ر وه له‌و ڤایرۆسانه‌ی که ناوبانگیان په‌یداکرد وه‌ک
(explore zip, bubble boy, cih virus, love virus) که مه‌ترسیدارترینیان (cih virus)
که ده‌بووه هۆی له‌ناوبردنی ته‌واوی داتا‌کان له هاردی کۆمپیوته‌ردا.
چۆن خۆمان بپارێزین له ڤایرۆس ؟
هیچ کۆمپیوته‌رێک نیه به ته‌واوی بێ مه‌ترسی بێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌رزترین ئاستی پارێزگاریشی هه‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه هه‌رگیز ناتوانین بڵێین باشترین هۆکار بۆ پاراستن ئه‌وه‌یه ، به‌ڵام چه‌ند ڕێگاو هۆکارێک ئه‌گه‌ر بگیرێته‌به‌ر ئه‌وا له 95% ده‌تپارێزێت له مه‌ترسی توشبوون، بۆ نمونه دابه‌زاندنی ئه‌نتی ڤایرۆسێکی چالاککراو نوێکردنه‌وه‌ی به هه‌میشه‌یی . پشکنینی هه‌ر فلاش و سیدیه‌ک له ڕێگای ئه‌م ئه‌نتی ڤایرۆسه‌وه کاتێک بمانه‌وێت داتایه‌کی لێ وه‌ربگرین ، پشکنینی هه‌ر هاوپێچێک له کاتێکدا له ڕێگای ئیمێڵه‌وه پێمان ده‌گات ، دانه‌به‌زاندنی به‌رنامه له رێگای ئینته‌رنێته‌وه به تایبه‌تی به‌رنامه فریه‌کان .
ئه‌نتی ڤایرۆس چۆن پارێزگاری له کۆمپیوته‌ر ده‌کات ؟
ئه‌گه‌ر تۆ به‌کارهێنه‌رێکی ئینته‌رنێتی ئه‌وا ته‌نها ئه‌نتی ڤایرۆسێک به‌س نیه بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاریت لێ بکات به‌ڵکو پێویستت به (Firewall) زۆر به‌توانا هه‌یه تا بتپارێزێت له‌هێرشی هاکه‌ره‌کان و ده‌بێت ئه‌نتی ڤایرۆسه‌که‌شت (AntiVirusSecurity) بێت ، به‌ڵام بۆ به‌کارهێنه‌ڕیکی ئاسایی ده‌کرێت ته‌نها ئه‌نتی ڤایرۆسێک دابه‌زێنێت و به‌س ، له‌بنه‌ڕه‌تدا ئه‌نتی ڤایرۆسه‌کان خاوه‌نی داتابه‌یسێکی بنکه فراوانن و زیاتر له په‌نجا هه‌زار ڤایرۆس ده‌ناسنه‌وه و به‌رده‌وامیش به‌هۆیی نوێکردنه‌وه‌وه ئه‌م داتابه‌یسه ڕێژه‌ی ناوی ڤایرۆسه‌کانی زیاد ده‌کات چونکه به‌رده‌وام ڤایرۆسی نوێ به‌رهه‌م دێت و ئه‌و کۆمپانیایانه‌ی که پاڵپشتی نوێکردنه‌وه‌ی ئه‌نتی ڤایرۆسه‌که ده‌که‌ن هه‌ڵده‌ستن به زیادکردنی توانا بۆ ئه‌نتی ڤایرۆسه‌که تابتوانێت به‌ئاسانی ئه‌و ڤایرۆسه تازانه‌ش له‌ناوبه‌رێت ، ڕێگای ناسینه‌وه‌ی ڤایرۆس له لایه‌ن ئه‌نتی ڤایرۆسه‌وه ڕێگایه‌کی ورد‌و ڕێک و پێکه چونکه هه‌ر به‌رنامه‌یه‌ک شێوازی دابه‌زاندنی و کرداری دیاریکراوه ناکرێت له کاتی به‌کارهێنانی به‌رنامه‌یه‌کدا هه‌ر له خۆڕا توانه‌یه‌کی ئه‌فسوناوی بۆزیاد ببێت ئه‌مه‌ش گرنگترین جیاکه‌ره‌وه‌ی ڤایرۆسه له به‌رنامه‌کان چونکه وه‌ک پێشتر ئاماژه‌م پێدا ڤایرۆس له کاتێکی دیاریکراودا فرمانێک به‌جێ ده‌هێنێت و ده‌ست ده‌کات به‌خۆکۆپی کردن ئه‌وه‌ش گرنگترین جیاکه‌ره‌وه‌ی به‌رنامه‌یه له ڤایرۆس و هه‌ربۆیه له ڕێگای ئه‌نتی ڤایرۆسه‌که‌وه له‌کار ده‌خرێت و له چالاکی ده‌خرێت چونکه به‌رنامه‌کانی کۆمپیوته‌ر نه‌خۆیان کۆپی ده‌که‌نه‌وه‌و نه فرمانێکی جیاواز له و فرمانه‌ی که بۆی دروستکراوه به‌جێ ده‌هێنن .
نوسه‌ری بابه‌ت:ئـــاســـۆ کـــارزان
0 comments:
إرسال تعليق