نوێترین

ئەو نهێنیان ئایفۆن کە نەتزانیوە

چەند ئایبەتمەندیەك لە ئامێری زیرەكی جۆری ئایفۆن هەن كەزۆرێك كات و شەحنی باتری بۆ بەكارهێنەران ئەو ئامێرە دەگەڕێنێتەوە، لەو تایبەتمەندیانەش كە لەوەیە هێشتا زۆرێك لەبەكارهێنەرانی ئایفۆن نەیزانن بریتین لە:



وەڵامدانەوەی كورتەنامە بەبێ لێدانی پاسۆرد و كردنەوەی شاشەی سەرەكی ئایفۆن، ئەویش بە جوڵاندنی پەنجەی دەست لەبەشی خوارەوەی ئامێرەكە لەبەشی تایبەت بە ئاگاداركردنەوەی تایبەت بە كورتە نامە لەبەشی چەپ كەبژاردەی "وەڵامدانەوە" لەسەر شاشەی سەرەكی دەردەكەوێت بەبێ كردنەوەی بەشی نامە بۆ وەڵامدانەوە.



بۆ زانینی كام لە چالاكیەكانی سەر ئایفۆن كە زۆرترین شەحن بەفیڕۆ دەدات لەكاتی بەكارهێنانی، بچۆرە بەشی Settings پاشان General دواتر بەشی Battery Usage و لەوێشەوە Usage دەریدەخات ئەو چالاكیە كامەیە كە زۆرترین شەحنی باتری ئایفۆنەكەت بەفیڕۆ دەدات.



بۆ بینی ئەو وێنەو ڤیدیۆیانەی لە كورتە نامەوە بەدەستت گەیشتوون، رێگەیەكی زۆر ئاسان و كارا هەیە، ئەویش پێویستە بچیتە بەشی جێبەجێ كردنی نامەو بژاردەی "وردەكاری" بكەیتەوە تا سەرجەم ئەو وێنەو ڤیدیۆیانە ببینیتەوە كە پێشتر بەدەستت گەیشتوون.



سڕینەوەی تەواوی كورتە نامەی دەنگی و رەنگی نێردراو پاش دوو خولەك لەناردنیان، ئەویش بەكردنەوەی Settings دواتر Messages دواتر هاتنە خوارەوە بۆ بەشی نامەی دەنگی و رەنگی و دەستنیشانكردنی كاتی ئەو كورتە نامانەو دواتر سڕینەوەیان راستەوخۆ .



چوونە ناو فەیسبووك و ناردنی نامە بۆ هاوڕێكانت بۆ زانینی شوێنی ئێستای خۆت لەڕێی چوونە ناو بەشی "جێبەجێ كردنی نامە" دابەزین بۆ بژاردەی " وردەكاری" و هەڵبژاردنی Send My Locationكە پێی دەوترێن " نامەی شوێنی".



بێدەنگ كردنی زەنگی تایبەت بە نامە بەشێوەی نامەی تاك یان بەگروپ لەڕێی هەڵبژاردنی Do Not Disturb كردنەوەی Siri بەشێوەی دەنگ لەبری دەستنان بە دوگمەی سەرەكی هەڵكردنی چالاكیەكانی سەر ئایفۆنن، ئەویش تەنها بەپشتبەستن بە فەرمانی دەنگی لەكاتی بەكارهێنانی هێدفۆن و بەكارهێنانی Hey Siri.



خوێندنەوەی هەرشتێك لەڕێیSiri ئەویش بەچالاككردنی بۆ خوێندنەوەی وتار یان هەر شتێكی دیكە لە ئنتەرنێتەوە، یان كتێب و كورتە نامە، ئەویش بە چوونە ناو Settings دواتر General پاشان Accessibility و لەوێشەوە بۆ Speech، دواتر چالاككردنی Speak Screen، دواتر دواتنیت هەر وتارێك یان شتێكی دیكە بكەیتەوەو راستەوخۆ گوێی لێبگریت.



زانینی هەموو ئەو پێگانەی كەلە ئنتەرنێتەوە كردووتنەوە بەبەكارهێنانی نەخشەی گریمانەیی لە Privacyدواتر بۆ Location Services و پاشان بۆ System Services دواتر بۆ لیستی Frequent Locations و بژاردەی History هەڵبژێرە بۆ زانینی سەرجەم ئەو شوێنانەی چویت بۆی كاتێك ئامێری ئایفۆنت پێبووە.



بۆ گیڕانەوەی وزەی پاتری ئامێرەكەت بچۆرە Settings دواتر بۆ General پاشان Accessibility و Grayscale هەڵبژێرە بۆ گێرانەوەی وزەی پاتریەكەت لەوكاتەدا كە ئایفۆنەكەت بەكار ناهێنێنیت.
  • كۆمێنتی بلۆگه‌ر
  • كۆمێنتی فه‌یسبووك

0 comments:

إرسال تعليق

Item Reviewed: ئەو نهێنیان ئایفۆن کە نەتزانیوە Rating: 5 Reviewed By: Aso Karzan