زانيارييه ك ده رباره ى فه يسبووك رەنگە هەندێک کەس لەناو
فەيسبووک بيانەوێت ناوەکەيان بشارنەوەو لەدوای گەڕانيش کەس ناتوانێت ناوەکەيان بدۆزێتەوە بەدوور لە خەڵکی دەوروبەری ئەو تۆڕە بەکاربهێنێت و خۆی ئاشکرانەکات لەو کەسانەی کە لەلای هاوڕێی نين ياخود نايەوێت کەس بيدۆزێتەوە.
ئەم تايبەمەندييەش لە فەيسبووکدا بوونی هەيە و زۆر ئاسان کارا دەکرێت بە دوور لە بلۆککردن و ناو گۆڕين و زۆر شتی ديکە بۆ هەموو کەسێکيش لەبەردەستە و هەرکات و ساتێکيش بتەوێت دەتوانيت لايبەيت و دەشتوانيت کارای بکەيتەوە.
لەکاتی کاراکردنی ئەم تايبەتمەندييە هەرکەسێک لە هەر شوێنێکەوە بێت ئەگەر هاتوو گەڕان بەدوای ناوەکەتدا بکات ئەوا نايدۆزێتەوە بەڵام تۆ بەئاسانی دەتوانی گەڕان ئەنجام بدەيت تەنيا بۆ لايەنی بەرانبەرە کە ناتوانێت تۆ بدۆزێتەوە.
بۆ کاراکردنی ئەم هەنگاوانە جێبەجێ بکە:
١- بچۆ ناو سێتينگ (Setting)ـی ئەکاونتەکەت.
٢- دواتر لە بەشی چەپ پرايڤەيس (Privacy)ـی هەڵبژێرە.
٣- دواتر لە بەشی Who can look me up بچۆ سەر Do you want other search engines to link to your timeline دواتريش Yes بکە بە No ، هەروەها نيشانەی راستيش لە چوارگۆشەکە بکە و دواتريش Confirm بکە.
0 comments:
إرسال تعليق