نوێترین

بەم رێگەیە ئایفۆن دوو هێندە خێراتر شەحن دەبێتەوە


دیاترین کێشەی ئامێرە هۆشمەندەکان بریتییە لە خێرا دەبەزینی شەحنەکەیان و بۆیە پێویستی بەردەوامیان بە شەحن کردنەوە هەیە، ئەگەر بەکارهێنەری ئیفۆنیت، رەچاوی ئەم رێنماییانە بکە بۆ خێرا شەحنکردنەوەی مۆبایلەکەت.

پێگەی (تێک ئینسایدەر)ی ئەمریکی لە بابەتێکیاندا چەند رێنماییەکی شەحنکردنەوە دەخەنە بەردەست بەکارهێنەرنای مۆبایلی ئای فۆن و بە گوێرەی تاقیکردنەوەکانیان، ئامێرەکە دوو ‌هێندەی ئاسایی خێراتر شەحن دەبێتەوە.

رەچاوی ئەم هەنگاوانە بکە:
١- ئامێرەکەت بکە سەر (فلایت مۆد)، بەم شێوەیە تۆڕی پەیوەندی و هێلێ وایفای لەکار دەکەون و شەحنی زیادە بە فیڕۆ نادات.

٢- ئەگەر ئامێرەکەت کەیسی پاراستنی پێوەیە، لێیبکەرەوە 
چونکە رێگری لە ئاڵوگۆڕی پلەی گەرمی باترییەکە دەکات.

٣- هەوڵ بدە شاحینەی (ئای پاد) بەکاربهێنیت کە لە هی (ئای فۆن)
 بەهێزترە و خێراتر شەحنی دەکاتەوە، زۆرێک لە پسپۆڕان ئەو
 دەنگۆیانە بە ناڕاست دەزانن کە بەکارهێنانی شاحینەی بەهێز زیانی بۆ باترییەکە هەبێت.


سەرچاوە ماڵپەڕی زانیاری
  • كۆمێنتی بلۆگه‌ر
  • كۆمێنتی فه‌یسبووك

0 comments:

إرسال تعليق

Item Reviewed: بەم رێگەیە ئایفۆن دوو هێندە خێراتر شەحن دەبێتەوە Rating: 5 Reviewed By: Aso Karzan