Wednesday 16, Apr 2025
نوێترین

Aso Karzan چۆنيەتی گۆڕينی رەنگی چاتەکانی مەسنجەر


لە کۆتا نوێ بوونەوەی دا بۆ سيستمی ئەندرۆيد، لەلايەن فەيسبوکەوە دەسەڵات بە بەکارهێنەرانی مەسنجەر درا بەخواستی خۆيان رەنگی چات بگۆڕن کە پێشتر بۆ ئای ئۆ ئێس بەردەست کرابوو.
مەسنجەر لە رێگەی پەڕەی خۆيانەوە لە فەيسبوک، بڵاويانکردەوە لە ئێستادا بەکارهێنەر دەتوانێت تايبەتمەندی گۆڕينی چات بەکاربهێنێت، کە هەر چاتێک رەنگێکی تايبەتی بداتێ.

ئەمەش بۆ زياتر جوانترکردن و بێزارنەبوونی بەکارهێنەرانە لەکاتی چاتکردندا لەگەڵ يەکتر، ئەمەش گروپ چاتەکانيش دەگرێتەوەو بەهەمان شێوە دەتوانرێت رەنگەکانی بگۆڕدرێت.
بۆ ئەنجامدانی ئەو کارەش بەکارهێنەر دەبێت بچێتە سەر چاتی ئەو کەسەی کە دەيەوێت رەنگەکە بگۆڕێت، دوای کرتە کردن لەسەر ناوەکەی دواتر بچۆ سەر بەشی "Details" ئينجا لەوێ کرتە لەسەر "Color" بکە و رەنگێک بە خواستی خۆت هەڵبژێرە.
  • كۆمێنتی بلۆگه‌ر
  • كۆمێنتی فه‌یسبووك

0 comments:

إرسال تعليق

Item Reviewed: چۆنيەتی گۆڕينی رەنگی چاتەکانی مەسنجەر Rating: 5 Reviewed By: Aso Karzan